فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سان جێرمان ده‌یه‌وێت مێسی ئاشت بكاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت ئەو گرژییەی لەگەڵ لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی یانەکەی، بە پیرۆزبایی رۆژی لەدایک بوونی ئەفسانەكه‌، نه‌هێلێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، مێسی، ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی ، یادی 37 ساڵەی لەدایکبوونی دەکاتەوە، كه‌ لە 24ی حوزەیرانی 1987 لەدایکبووە.

مێسی دوای رۆیشتنی لە بارسێلۆنا پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد، دوو وەرز لەگەڵ یانه‌ فەرەنسیه‌كه‌ یاریی کرد، دوای ئەوەی ئەرجەنتین نازناوی مۆندیالی 2022 لەسەر حیسابی فەرەنسا بەدەستهێنا، یانەکەی وەک یاریزانێکی براوە، ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ و رێزلێنانیان بۆ نه‌كرد، ئه‌مه‌ش مێسی نیگه‌ران كرد، بووه‌ هۆی گرژیی له‌ نێوانیان و په‌یوه‌ندیه‌كانیان تێکچوو.

یانە فەرەنسییەکە ده‌یه‌وێت ئەم بارودۆخانە چارەسەر بکات و وێنەیەکی مێسی لە هەژمارە فەرمییەکانی لە سۆشیال میدیادا بڵاوکردەوە کە درێسی یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی لەبەردایە و پیرۆزبایی 37 ساڵەی لەدایکبوونی لێكردووه‌.

مێسی له‌ ماوه‌ی دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌  به‌شداری لە 75 یاریدا كرد، 32 و 34 ئەسیستی هه‌بوو، هەروەها دوو نازناوی خول و نازناوێکی جامی سوپەری فەرەنسا بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button