ئیتاڵیاگرنگترین

یانەیەکی ئیتاڵی بە فەرمی نێستای وەک راهێنەری نوێ ناساند

Yariga App

یاریگا –

ئالیساندۆ نێستا بە فەرمی وەک راهێنەری نوێی یانەیەکی سێریائەی ناسێنرا و، یەکەمی ئەزموونی وەک راهێنەر لەو خولەدا تاقیدەکاتەوە.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە یانەی مۆنزا لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، نێستای تەمەن 48 ساڵیان وەک راهێنەری نوێ دەستنیشان کردووە بۆ سەرپەرشتیکردنی یانەکە لە وەرزی دادێ.

مۆنزا کە وەرزی رابردوو پلەی 12ی خولەکەی وەرگرت، رافایلێ پالادینۆی راهێنەر دوای کۆتاییهاتنی دوو وەرز و نیوەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە، جێیهێشتن و پۆستی راهێنەرایەتی فیورێنتینای وەگرت.

بەگوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، گرێبەستەکەی نێستا لەگەڵ مۆنزا بۆ یەک ساڵ دەبێت، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی.

ئەزموونی کاری راهێنەرایەتی ئەفسانەکەی هێڵی بەرگری ئیتاڵیا، پێشتر لەگەڵ یانەکانی مەیامی لە 2015 دەستیپێکرد. پاشان پێروجیا، فرۆسینۆنی و رێجینا.

بابەتی زیاتر

Back to top button