ئه‌وروپاگرنگترینیۆرۆی 2024

کریستیانۆ: خەون بە بردنەوەی یۆرۆوە دەبینم

Yariga App

یاریگا-

لەدواین یاری خۆئامادەکاری بۆ یۆرۆی 2024 هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی بە ئێرلەندا هێنا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی دوو گۆڵی پۆرتوگال بوو.

دۆن بەو دوو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 130 گۆڵ لە گەڵ پۆرتوگال، ئێستا خاوەنی زۆرترین گۆڵە لە مێژووی هەڵبژاردەکاندا.

رۆناڵدۆ دوای یارییەکە لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ سپۆرت تیڤی پۆرتوگالیدا وتی:

” سەركەوتن بەدەست نایەت گەر ڕەخنە لە خۆت نەگریت، یاریكردن بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەت هەموو کات جێگای شانازی و خۆشەویستییە.”

کریستیانۆ سەبارەت بە یۆرۆ وتی:

“زۆرم نەماوە لە یاریی تۆپی پێدا بۆیە دەمەوێت چێژ ببینم، وەك هەموو جارێك بۆ یۆرۆ ئامادەم و خەون بە بردنەوەی نازناوەکە دەبینم، پێویستە خەونمان هەبێت هەنگاو بە هەنگاو برۆینە پێشەوە.

سەبارەت بە ئاستی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دۆن وتی:

” ئاستی تیمەکە زۆر باشە، پۆرتوگال دەبێت خەونی بردنەوەی نازناوەكەی هەبێت بەهۆی ئەو یاریزانە بەهێزانەی هەیەتی، منیش هەمیشە ئامادەم و چێژ لە یاریكردن و گۆڵ كردن دەبینم.”

کریستیانۆ ئێستا خاوەنی 895 گۆڵە لە کاروانی وەرزشیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button