ئیسپانیاگرنگترین

ئەنچیلۆتی دانی پێدا دەنێت: دوای رۆیشتنی کرووس دەبێت پلانی یاریکردنمان بگۆڕین

Yariga App

یاریگا –

ئەنچیلۆتی دانی پێدا دەنێت و لەبارەی وازهێنانی کرووس لە یاریکردن دەڵێت :’دوای رۆیشتنی کرووس دەبێت پلانی یاریکردنمان بگۆڕین و شێوازێکی نوێ پەیڕەو بکەین، چونکە کەس نابێتەوە کرووس’.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی دوای یارییەکەی ریال بیتیس لە کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەی لەبارەی ماڵئاوایی تۆنی کرووس گوتی :’هەموو مەدریدییەکان بە وازهێنانی کرووس لە یاریکردن خەمبارن، ئەو لە لوتکە وازیهێنا و یەکێکە لە مەزنترین یاریزانەکانی مێژوو، ئەو ئەفسانەیە، بەو شێوازەی پێویست بوو ماڵئاوایی لێکرا و رێزی لێنرا’.

لە یانەکەمان و بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان هیچ یاریزانێک نییە بتوانێت شوێنی کرووس بگرێتەوە، بۆیە ناچار دەبین شێوازی یاریکردنمان بگۆڕین و زیاتر پشت بە تۆپی درێژ و ستوونی ببەستین.

هەروەها کارلۆ گوتیشی :’ئەویە کرووس لەم یانەیە کردی بێ وێنە بوو، کەسمان چاوەڕێی ئەم بڕیارە نەبووین، بڕیارێکی بەهێز بوو، ئەوەش مانای وایە ئەو کەسایەتییەکی بەهێز و مێژووییە لە تۆپی پێدا’

راهێنەرەکەی ریال مەدرید لەبارەی پڕکردنەوەی شوێنی کرووس دەڵێت :’نە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان نە لە تیپەکەمان هیچ یاریزانێک نییە وەکو کرووس بێت و کەس ناتوانێت شوێنی بگرێتەوە، بۆیە دەبێت پلان و شێوازی یاریکردنمان بگۆڕین، ئێمە لە هێلی ناوەڕاست خاوەنی چەندان یاریزانی نایابین، بەڵام بێڵینگهام ناگەڕێتەوە دواوە و لە شوێنی کرووس یاریی ناکات، بەڵکو هەر لە ناوچەی سزای تیپی بەرامبەر نزیک دەبێت، پێویستە لەمەودوا زیاتر ستوونی یاریی بکەین و زۆرتر پاسات بە تۆپ نەکەین’.

بابەتی زیاتر

Back to top button