
لە گەڕی شەشەمی خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان یانەی سیروانی نوێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بە دەستهێنا.
بە بەشداری 8 یانە و گەڕێک پێش کۆتایی هاتنی خولەکە، یانەی سیروانی نوێ دوای سەرکەوتنی لە شاری کەرکوک بە سەر یانەی شۆڕجە بە ئەنجامی 3 _ 2 گۆڵ بە فەرمی یانەکە بووە پاڵەوانی خولی ژێر 20 ساڵانی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2024 ، سیروانی نوێ بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە شەش یاریدا بۆ دووەم وەرزە لە سەریەک دەبنە پاڵەوانی خولی ژێر 20 ساڵانی نایابی کوردستان، هەر چەندە نزیکترین ڕکابەری کە لاوانی یانەی شێروانەیە و خاوەن 15 خاڵن بەڵام بە هۆی ئەنجامی یاری نێوانیان کە یانەی سیروانی نوێ سەرکەوتنی بە دەستهێنابوو ئەوا بەبێ هەژمار کردنی یارییەکانی کۆتا گەڕ یانەی سیروانی نوێ بووە پاڵەوان.
لە کۆتا هەفتەشدا یانەی سیروانی نوێ لە شاری سلێمانی بەرامبەر یانەی هەندرێن یاری دەکات و دوای یاریەکە قەڵغانی پاڵەوان بوونی خولی ژێر 20ساڵانی نایابی کوردستانیان پێدەدرێت.