ئینگلتەرا

ئارسێنال درێسی وەرزی 2024/2025ـی نمایشکرد

Yariga App

یاریگا –

هەموو ئەو شتانەی کە پێویستە لەسەر درێسە نوێیەکەی ئارسناڵ بزانیت، لەوانە رەنگەکان، دیزاینەکان، لە کوێ دەتوانیت بکڕیت و زۆر شتی تر، لەم بابەتە بۆتان دەخەینە روو.

ئارسناڵ هیواخوازە جارێکی دیکە لەگەڵ ئەدیداس لە وەرزی 2024-2025 بدرەوشێتەوە، پێشبینی دەکرێت گەنەرز بە نیگایەکی نوێ لە ئیمارات و یاریگاکانی دەرەوە ببینرێت.

وەرزی شەشەمی گەنەرز لەگەڵ ئەدیداس و کۆمپانیای بەرهەمهێنەری جلوبەرگی وەرزشی ئەڵمانی جۆرەها جۆری جوانی بە رەنگی سوور و سپی ئەفسانەیی لە خۆ گرتووە.

کەواتە، ئارسناڵ لە وەرزی 2024/2025 چی لەبەر دەکات؟ 

درێسی نوێی ئارسناڵ لە ئەمڕۆ بەرواری 16ی ئایار بەر لە تەواو بوونی ئەم وەرزە بڵاوکرایەوە.

وەک لە ڤیدیۆی سەرەوەدا دیارە، درێسەکە بە بەراورد بە وەورزی 2023/2024 تەواو جیاوازە، رەنگی سپی زیاتر لە ناو بەکار هاتووە کە جوانی زیاتری پێ بەخشیوە.

ئەدیداس رەنگی زێڕینی لەسەر سێ هێڵی سەر شانیان لابردووە و لەبری ئەوە رەنگی شینی بەکار هێناوە و نووسراووەکانی سەر سنگیان لە بڕی رەنگی ئاڵتوونی بە رەنگی سپی نووسراوەتەوە.

دوایین جارئارسێنال لە وەرزی 2021/2022دا رەنگی شین لەسەر درێسی یەکەمیان بەکار هاتبوو، بەڵام دیزاینە نوێیەکەی ئەمجارە تەواو جیاوازە لە هەر درێسێکی پێشووتریان، هەرچەندە رەنگدانەوەی دیزاینەکانی سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانی پێوە دیارە.

لە رووی نرخەوە، نرخی درێسی یەکەمیان 80 پاوەند (100 دۆلار) دەبێت بۆ هەر تیشێرتێک.

راپۆرتە باس لەوە دەکەن کە ئارسێنال دەکرێت لە وەرزی نوێ بۆ یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆی درێسێکی رەش لەبەر بکات، کە تەنیشتەکانی رەنگی سپی دەبێت، لەگەڵ تێکەڵەیەک لە رەنگی سوور و سەوز لەسەر شانەکانی.

گەنەرز لە وەرزی 2022-2023 کیتێکی رەش و زێڕینی لە دەرەوەی یاریگا لەبەر دەکرد، و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا رەنگی جۆراوجۆریتاقی کردووەتەوە، بەڵام زیادکردنی سەوز و سوور بە دڵنیاییەوە خولگەیەکی ناوازەیە، ئەمەش بووەتە هۆی کاردانەوەی ئەرێنی لەنێو هاندەران.

بابەتی زیاتر

Back to top button