بۆچی ڤار بۆ گۆڵه ره‌تكراوه‌كه‌ی بایرن میونشن بهكارنههات؟
یاریگا –
سیمۆن مارچینیاک ناوبژیوانی پۆڵەندی رووبەڕووی ره‌خنه‌ی زۆربووه‌وه، پێیان وابوو لایه‌نگری ریال مه‌دریدی كردووه، له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بایرن میونشن.
یارییەکەی نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن کە بە بردنەوەی مێرێنگێی بە ئەنجامی (2-1) کۆتایی هات، لە ساته‌كانی کۆتاییەکاندا دۆخێکی مشتومڕاوی دروستكرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گۆڵێكی دی لیخت له ساته‌كانی كۆتایی به بیانوی ئۆفساید ره‌تكرده‌وه.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی نووسیویه‌تی. بڕیارێکی کارەساتبارە لەلایەن دەستەی ناوبژیوانانه‌وه، چونکە وەک لە دووبارەکردنەوەی یارییەکەدا روونە، مەحاڵە بزانین ئایا ئۆفساید بووە یان نا، ده‌بوو ناوبژیوان بگه‌رێته‌وه بۆ تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی (VAR).
A huge talking point last night in the Champions League…
Our pictures show that Noussair Mazraoui is onside. So why did the linesman flag so early? #beINUCL #UCL #RealMadrid #RealMadridBayern pic.twitter.com/CaaN05BrVS
— beIN SPORTS (@beINSPORTS_EN) May 9, 2024
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: پێش ئەوەی دی لێخت تۆپەکە لێبدات یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان ده‌ستی به‌رزكرده‌وه‌و مارچینیاک فیكه‌ی ئۆفسایدی لێدا، ناوبژیوانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی ڤار نەیتوانی هیچ بکات، ئه‌گه‌ر ناوبژیوان دوای گۆڵه‌كه فیكه‌ی ئۆفساید لێبدات ئه‌وا ده‌كرا بگه‌رێته‌وه بۆ ڤار، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه بچێته گۆڵ ناوبژیوان فیكه‌ی لێدا ئه‌مه هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی ڤار به‌كارنه‌هێنرێت.
مێرێنگێ لە یاری گەڕانەوەدا قۆناخی پێشكۆتایی چامپیونزلیگ بە ئەنجامی 2-1 بردنه‌وه‌ی تۆماركرد، بە کۆی گشتی هه‌ردوو یاری ئەنجامی 4-3 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
یانەی ڕیال مەدرید سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی به‌رامبه‌ر بوروسیاد دۆرتمۆند یاریی ده‌كات و یارییه‌كه‌ش له یاریگای وێمبڵی و له 1ی حوزه‌یران ده‌كرێت