چامپیۆنزلیگگرنگترین

بەهۆکارێکی سەیر یاریزانێکی دۆرتموند بەرەو پاریس گەشتی نەکردووە

قوتابخانە لە چامپیۆنزلیگ گرنگترە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی بۆڕووسیا دۆرتموند بەهۆی تاقیکردنەوەی قوتابخانە، بەرەو پاریس گەشتی نەکردووە.

سبەی سێشەممە، لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریگای پارک دۆ پرێنس دەبێتە میوانی پاریس سانجێرمان.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، کیێل ئارک فاتجنی تەمەن 18 ساڵان لەگەڵ شاندی دۆرتموند بەرەو پاریس گەشتی نەکردووە، چوونکە یاریزانەکە سبەی لە قوتابخانە تاقیکردنەوەی هەیە.

هاوکات، هەژماری فەرمی یانە ئەڵمانیەکە لە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، کیێل سبەی پاش تاقیکردنەوەکان بە فڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو پاریس گەشت دەکات و پەیوەندی بە شاندی یانەکە دەکات، لە تاقیکردنەوەکان هیوای بەختێکی باشی بۆ دەخوازین.

کیێل لەم وەرزە بە درێسی تیپی لاوان 31 یاری کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 11 گۆڵی درووستکردووە، بە درێسی تیپی یەکەمیش لە بۆندسلیگا 1 یاری کردووە و 1 گۆڵیشی درووستکردووە.

زەردەواڵەکان لە یاری چوون لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک 1-0 شکستیان بە یانە فەڕەنسییەکە هێنا، ئامانجیانە پارێزگاری لەو ئەنجامە بکەن و خۆیان بگەیەننە یاری کۆتایی.

کیێل ئارک فاتجنی تەمەن 18 ساڵان

 

بابەتی زیاتر

Back to top button