کوردستان

چوارقوڕنە دوای یازدە یاری سەرکەوتنی بەدەستهێنا و شێروانەش لە یاریگای خۆی دۆڕا

Yariga App

لە ڕۆژی یەکەمی یارییەکانی گەڕی بیست و پێنجی خولی نایابی کوردستان، یانەی ڕانیە جارێکی تر گەڕایەوە ڕێچکەی سەرکەوتنەکان.

یانەی شەقڵاوە لە جەرگەی گەرمیانەوە بەگۆڵی یاریزان ئامانج ئەکرەم سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کرد و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی شێروانەی خاوەن پلەی دوەمی ڕیزبەندیەکەی بردەوە و خزمەتێکی باشی یانەی پێشمەرگەی هەولێر کرد، یانەی شەقڵاوە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 29 خاڵ و شێروانەش 41 خاڵی هەیە، یانەی ڕانیە دوای دوو شکستی لە دوای یەک بە ئەنجامی 1_0 لە یانەی ئاڕاڕاتی بردەوە و تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان ئاسۆ محەمەد بە لێدانی سزا تۆماریکرد، ڕانیە خاڵەکانی بۆ 36 خاڵ بەرزکردەوە و ئاڕاڕاتیش لە ناوچەی مەترسی دابەزین بۆ پلەیەک مایەوە بە 27 خاڵ.

یانەی چوارقوڕنە دوای یازدە یاری جارێکی تر بە سەرکەوتن شادبوویەوە، چوارقوڕنە میوانداری یانەی برایەتی کرد و یاریەکەشی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لێ بردەوە و گۆڵەکەش یاریزان گەیلان بورهان تۆماریکرد، چوارقوڕنە 33 خاڵی هەیە و یانەی برایەتیش 28 خاڵی هەیە و مەترسی دابەزینی کەوتە سەر لە وەرزی داهاتوو، یانەی هەندرێن لە نێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی سیروانی نوێی شاری سلێمانی کرد، هەندرێن بە ئەنجامی 1_0 سەرکەوتنی بە دەستهێنا و گۆڵەکەش یاریزان هاوڕێ ئیبراهیم تۆماریکرد، خاڵەکانی هەندرێن بووبە 35 خاڵ و بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ کە 36 خاڵی هەیە.

ڕکابەریەکانی گەڕی 25ـی خولی نایابی کوردستان بە ئەنجامدانی ئەم یارییانە سبەش بەردەوامی دەبێت

بابەتی زیاتر

Back to top button