چەند ڕاهێنەرێک بەربژێرن بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی چوارقوڕنە

یانەی چوارقوڕنە دوای شکستە سەختەکەی گەڕی ڕابردوو لە خولی نایابی کوردستان بەرامبەر یانەی سۆران لیژنەیەکیان دەربارەی دۆخی تیپەکە پێکهێناوە.
کاروان عەلی سێیەم ڕاهێنەری یانەی چوار قوڕنە بوو لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دوای یاریەکەی سۆران دەستی لە کارکێشایەوە، تۆڕی وەرزشی یاریگا پەیوەندی بە فەرهاد چۆمانی ئەمینداری گشتی یانەی چوارقوڕنە کرد دەربارەی دۆخی تیپەکە و ڕاهێنەری تازە بۆ یانەکە ناوبراو گوتی: دوای شکستە قوڕسەکەی یانەکەمان بەرامبەر یانەی سۆران بڕیارمان داوە لێژنەیەکی سێ کەسی پێک بهێنین بۆ لێکۆڵینەوە لەو یاریزانانەی کەوا کەمتەرخەمن لە یاریەکاندا، هەروەها لیژنەکە ڕاهێنەرێک بۆ تیپەکە دەستنیشان دەکات لە ماوەی داهاتوو کە چەند ڕاهێنەرێک بەربژێرن لەوانە هەرێم بورهان ڕاهێنەری یانەی چەمچەماڵ و عەبدوڵا مەحمود و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئاڕاڕات و ڕاهێنەرێکی تر کەخەڵکی نێو چوارقوڕنەیەیە.
فەرهاد چۆمانی ئەوەشی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا کرد کەوا ڕەمزی ساڵح ڕاهێنەری پێشووی تیپەکە بەربژێرە بۆ ئەوەی دووبارە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی چوارقوڕنە وەربگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەم بەربژێرانە بە فەرمی قسەیان لەگەڵ نەکراوە، هەرکاتێک لیژنەکە بڕیاری لە سەر هەر ڕاهێنەرێک دا ئەوا ئێمەش لەگەڵی گفتوگۆ دەکەین.
یانەی چوارقوڕنە 10 یاریە لە خولی نایابی کوردستان هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە و بە 30 خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندیەکە دەبینرێت.