کوردستان

بۆ یەکەمجار دوو ڕاهێنەر بە باشترینی مانگ دەستنیشانکران

Yariga App

لێژنەی باشترینەکان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ناوی باشترینەکانی مانگی ڕابردووی خولی نایابی کوردستانی ڕاگەیاند.

ڕەفیق سەعیدڕاهێنەری یانەی ڕانیە و سەمیر سدیق ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەباشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردوو دەستنیشانکران کە هەر دووکیان توانیان لە کۆی 51 دەنگ 19 دەنگ بەدەستبهێنن کە لەمانگی ڕابردوو لە کۆی ئەنجامدانی 4 یاری 3 سەرکەوتن و 1 شکستیان هەبوو، ئەمەش یەکەم جارە ڕوودەدات لە سێ وەرزی ڕابردوو کە دوو ڕاهێنەر ڕێژەی بە دەستهێنانی دەنگەکانیان وەک یەک بێت، سەیف جەمیل گۆڵپارێزی بە ڕەگەز عەرەبی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 20 دەنگ بە باشترین گۆڵپارێز دەستنیشانکرا، سەیف لە کۆی چوار یاری سێ کلین شیتی تۆمار کردبوو تەنها 1 گۆڵی لێکرابوو.

یادگار ئیبراهیم هێرشبەری یانەی سەید سادق بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا کە توانی لە کۆی 51 دەنگ 17 دەنگ کۆبکاتەوە و بە جیاوازی یەک دەنگ بەپێش نزیکترین ڕکابەری کە دانا کامەران یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بوو کەوت.

باشترینەکانی مانگ لە خولی نایابی کوردستان مانگانە لەلایەن لێژنەیەکی تایبەت لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە دەنگی 16 ڕاهێنەرەکەی نایاب و 16 کاپتنی یانە نایابەکان و 19 ڕاگەیاندنکار هەڵدەبژێردرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button