ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ لە نێوان لیڤەرپوول و بایرن میونشن كامیان هەڵدەبژێریت؟

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی یانەی داهاتووی خۆی ئاشكرا كردووە.

چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن و لە پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگا دێن.

گرێبەستەكەی ئاڵۆنسۆی راهێنەر لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

هەریەك لە یانەكانی بایرن میونشنی ئەڵمانی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە كۆتایی وەرزدا راهێنەرەكانیان یانەكانیان جێدەهێڵن و ناوی چابی ئاڵۆنسۆ وەك بەربژێری یەكەم بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەردوو یانەكە دێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی فوت مێركاتۆ، لە نێوان لیڤەرپوول و بایرن میونشن چابی ئاڵۆنسۆ خۆی یەكلایی كردووەتەوە و یانەی داهاتووی خۆی ئاشكرا كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لیڤەرپوول پەیوەندی ئەرێنی نوێی لەگەڵ راهێنەرەكە درووستكردووە، بڕیارە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ئیدارەی رێدز هەوڵەكانیان بۆ یەكلاكردنەوەی گرێبەستەكەی ئاڵۆنسۆ چڕتر بكەن.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، بایرن میونشن هێشتا خواستی گواستنەوەی راهێنەرەكەی هەیە، بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەكە دەیەوێت پۆستی راهێنەرایەتیكردنی لیڤەرپوول وەربگرێت.

بایەر لیڤەركوزن بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگای گرتووە و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش بایرن میونشنی دووەمەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button