ئەمڕۆ دەسپێکی گەڕی نۆیەمی خولی نایابی عێڕاقە و یانە کوردستانیەکان لە یاریگای خۆیان یاری دەکەن

یانەی گازی باکوور لە شاری کەرکوک لە یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق ڕووبەڕووی یانەی مەسافی شاری بەغداد دەبێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 23\2\2024 لە گەڕی نۆیەمی خولی نایابی عێڕاق کۆمەڵەی دووەم، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی سامەڕا دەکات، پێشمەرگە لە حەوت یاری 12 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت وێڕای ئەوەی یاریەکی کەمتر لە سەرجەم یانەکان کردووە، یانەی سامەڕا بە 9 خاڵ لە پلەی هەشتەمی خولی نایابی عێڕاق دێت و لەم گڕوپە تاڕادەیەکی زۆر سەرجەم یانەکان لە یەکتر نزیکن یانەی ناسڕیە کە سەرووی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە لە هەشت یاری 14 خاڵی هەیە.
لە گڕوپی یەکەمی خولی نایابی عێڕاق سبەی شەممە 24\2\2024 یانەی گازی باکوور میوانداری یانەی مەسافی شاری بەغداد دەکات، تا ئێستا گازی باکووریش له نێو سەرکەوتن و ڕکابەری دایە بۆ گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە وەرزی داهاتوو، گازی باکوور 14خاڵی هەیە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەی خۆی دێت و یانەی مەسافیش بە 10 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت، یانەی دیالە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەی یەکەمی گرتووە بە 16 خاڵ.
هەر کۆمەڵەیەک یازدە یانە لە خۆ دەگرێت و خاوەن پلەی یەکەم ڕاستەوخۆ دەگاتە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی 2024\2025، سەرجەم یارییەکانی هەر دوو کۆمەڵەش کاتژمێر 2:30ـی خولەکی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.