گرنگترین
ئەو یانانەی ئەورووپا کە زۆرترین داهاتی نێو یاریگا کۆدەکەنەوە
راپۆرتێکی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا نیشانی دەدات بارسێلۆنا زۆرترین داهات کۆدەکاتەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان لە یاریگای خۆیدا. لەنێو یانەکانی پریمەرلیگیشدا، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز پێش سەرجەم یانە گەورەکانی دیکەی ئینگلتەرا دێت..
بەدواداچوونەکەی یوفا بۆ ئەوەیە بزانن لە یانەکانی کیشوەری ئەورووپا کامیان زۆرترین داهات کۆدەکەنەوە لە کاتی یارییەکاندا بە فرۆشتنی بلیت، کاڵا و خواردن و هەر بابەتێکی دیکە کە هاندەران لە کاتی یارییەکاندا پارەی پێدەدەن لەنێو یاریگا.
بارسێلۆنا بە تێكڕای لە هەر یارییەکەدا لە کامپ نۆو (یاریگاکەی پێشووی) بڕی 7.6 ملیۆن یۆرۆی کۆدەکردەوە. بارسا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەیە و دوای ئەوە چاوەڕواندەکرێت زیاتریش ببێت.
لە پلەی دووهەمیش پاریس سان جێرمان دێت بە 6.6 ملیۆن یۆرۆ.
تەواوی ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە
- بارسێلۆنا 7.6 ملیۆن یۆرۆ
- پاریس سان جێرمان 6.6 ملیۆن یۆرۆ
- تۆتنهام هۆتسپێرز 5.6 ملیۆن یۆرۆ
- بایەرن میونشن5.2
- ئارسناڵ 4.9
- ریاڵ مەدرید 4.8
- مانچیستەر یونایتد 3.8
- لیڤەرپوول 3.7
- ئەیسی میلان 3
- ئەتڵەتیکۆ مەدرید 2.7
- ئینتەرمیلان 2.7
- چێڵسی 2.5
- مان سیتی 2.5
- مارسیلیا 2.5
- وێستهام 2.3