کوردستان

سەرپەرشتیاری یانەی سۆران دۆخی تیپەکەی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا شیدەکاتەوە

Yariga App

یانەی سۆران بەشدار لە خولی نایابی کوردستان، ئەنجامەکانی ئەم دواییەی بەدڵی هاندەرانی نیە و تیپەکە ئێستا مەترسی دابەزینی لە سەرە بۆ خولی پلە یەکی کوردستان.

یانەی سۆران سێ یاریە بەدوای یەک لە خولی نایابی کوردستان سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە وێڕای دەرچوونیشی لە جامی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر یانەی سیروانی نوێ لە قۆناغی شازدەی پاڵەوانێتیەکە، سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی سۆران ( فەرهەنگ سەعدی ) باسی بارو دۆخی تیپەکەی دەکات بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا و دەڵێت: لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئێمە گۆڕانکاریەکی باشمان کرد لە تیپەکه بەڵام بەخت لەگەڵ ئێمە نەبوو کاتێک یەکێک لە باشترین یاریزانی هێلی ناوەڕاستمان ( ئاراز ئەنوەر ) توشی پێکان هاتووە و ئەستەمە بتوانێت ئەم وەرزە یاری بکاتەوە، هەروەها هێرشبەری یانەکەمان ( فەرمان عوسمان ) بە هەمان شێوە لە ئەژنۆی دووچاری پێکان هاتووە و ناتوانێ لەگەڵمان بەردەوام بێت، هەروەها یاریزانی هێرشبەر ( محەمەد هاوار ) بە هۆکاری تایبەتی خۆی ئێمەی جێهێشتووە کە ئەم یاریزانە خاوەن گۆڵی دوایین سەرکەوتنمان بوو لە خولی نایاب بەرامبەر یانەی شەقڵاوە، ئێستا دوو یاریزانی پیشەگەری غانیمان گواستۆتەوە ڕیزی یانەکە، هیوادارم زیادکراوێکی باش بن بۆ تیپەکە و بتوانن یانەکە لەو دۆخەی تێکەوتووە ڕزگاری بکەین)

دەربارەی قەیران و کێشەی دارایی تیپەکە فەرهەنگ بەمشێوەیە وەڵامی داینەوە :  تا ڕادەیەکی باش توانیومانە شایسەی دارایی سەرجەم یاریزانەکان بدەین، سوپاس بۆ دەستەی کارگێڕی و بەرپرسانی ئیدارەی سۆران هەمیشە لە خەمی یانەکەن و نەیان هێشتووە قەیرانی دارایی کاریگەری لە سەر ئێمە هەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7\2\2024 لە ڕێگای فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە هەر دوو یاریزانی پیشەگەری غانی ( دادزی فڕانسیس و ئەدای کوادۆ ) کە لە هێلی بەرگری و هێرشبەر یاری دەکەن گەیشتنە شاری هەولێر و دواتر بەرە و سۆران بەڕێکەوتن بە مەبەستی  پەیوەندی کردن بە یانەکە،یانەی سۆران لە ڕیزبەندی پازدەم دێت بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button