ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
گواستنەوەی ماندزۆکیج بۆ یونایتد تەنها راگەیاندنی ماوە
یاریگا-ماریۆ ماندزۆکیج هێرشبەری یانەی یوڤێنتۆس نزیکە لەوەی پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات.
ئەوە یەکلابووەتەوە کرواتیە بە ئەزموونەکە لە زستانی ئەمساڵدا بیانکۆنێری جێدەهێڵێت و بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ و میدیاکانی ئیتاڵی، یۆڤی گرێبەستێکی یونایتدی قبوڵکردووە کە بەرامبەر ١٠ ملیۆن یۆرۆ بگوازرێتەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.
ماندزۆکیج موچەی ساڵانەی پێنج ملیۆن یۆرۆ لە یانە ئینگلیزییەکە وەردەگرێت و گرێبەستەکەشی بۆ ساڵ و نیوێکە. ئەمە لە کاتێکدایە ناوبراو تەمەنی گەیشتووەتە ٣٣ ساڵ و لەم وەرزەدا لە هیچ یارییەک بەشداری نەکردووە.
یونایتد لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵیدا ماریۆ بگوازێتەوە بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریاندا پشت بە یاریزانە لاوەکانی یانەکە ببەستن و ئەو پلانەش بە خراپی بەسەر یانەکەدا شكایەوە.