ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ دەبێت بە راهێنەری لیڤەرپوول؟

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ باسی ئەگەرەکانی بوونی بە راهێنەری لیڤەرپوول دەکات.

ئەمڕۆ هەینی بەشێوەیەکی لەناکاو یۆرگن کڵۆپ رایگەیاند، ئەم وەرزە کۆتا وەرزییەتی لەگەڵ لیڤەرپوول و لە هاوینی داهاتوو ماڵئاوایی لە یانە ئینگلیزییەکە دەکات.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەش ناوی چەند راهێنەرێک بە رێدزەوە بەستراوەتەوە، لە دیارترینیان چابی ئاڵۆنسۆی ئیسپانییە، راهێنەرەکەی لیڤەرکوزنیش وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە.

ئاساییە گریمانەی ئەوە بکرێت ببمە راهێنەری لیڤەرپوول، وەڵامێکی راستەوخۆم نییە بۆ ئەو ئەگەرە (بەپێکەنینەوە)، بەڵام ئێستا لەگەڵ لیڤەرکوزن و یاریزانەکانم دڵخۆشم و سەرنجەم لەسەر یانەکەمە.

رۆیشتنی کڵۆپ سوپڕایزێکی گەورە بوو، ئەوەی یۆرگن بۆ لیڤەرپوولی کردووە رێزی لێدەگرم و سەرسامم پێی.

تیپەکەی ئاڵۆنسۆ لەم وەرزە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات، تا ئێستا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، لەم وەرزەی بۆندسلیگا لەکۆی 18 یاری خاوەنی 15 بردنەوە و 3 یەکسانبوونن.

بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ پێشەنگی خولەکەیان گرتووە و 4 خاڵ لەپێش بایرن میونشنی رکابەری سەرەکییانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button