ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئەستێرەیەکی ناپۆلی روویکردە لایپزیگ

Yariga App

یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بەفەرمی گواستنەوەی ئێلیف ئێڵماسی ناوەڕاستکاری ناپۆلی راگەیاند.

ئێلماس گرێبەستێکی تاوەکو هاوینی 2028 واژۆکرد (بۆ چوار ساڵ و نیو). بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا نرخی گواستنەوەکەی لە دەورووبەری  25 ملیۆن یۆرۆیە.

هەر دوێنێ پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجامدا و ئەمڕۆ گرێبەستەکەی واژۆکرد. وابڕیارە دوای سەری ساڵ راستەوخۆ پەیوەندی بە یانە تازەکەیەوە بکات.

ئێلماس لە 2019دا  بە 19 ملیۆن لە فینارباهچەوە گوێزرایەوە بۆ ناپۆلی، ناوبراو رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە بەدەستهێنانی سکودێتۆ بۆ ناپۆلی لە ساڵی رابردوودا بەڵام دوای رۆیشتنی لوچیانۆ سپالێتی وەکو پێویست متمانەی راهێنەری بەدەست نەهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button