پێلیگرینی: ريال مه‌درید باشترین یانه‌ی لالیگایه
ئیكسۆ زۆر به په‌رۆشه بۆ یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید
یاریگا –
مانوێل پێلیگرینی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال بێتیس ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ یاری به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید راگەیاند.
پێش یارییان به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید مانوێل پێلیگرینی گوتی، ریال مه‌درید له هه‌موو روویه‌كه‌وه باشترین یانه‌ی لالیگایه، هه‌رده‌م یاریكردن به‌رامبه‌ر به یانه‌یه‌كی وه‌ك ریال مه‌درید زه‌حمه‌ته، ئه‌مشه‌و چه‌ندین یاریزانمان به‌شداری له یارییه‌كه ناكه‌ن،به‌ڵام متمانه‌م به یاریزانه‌كان هه‌یه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن.
گوتیشی، یارییه‌كه زۆر گرنگه و وه‌ك هه‌میشه بۆ بردنه‌وه یاری ده‌كه‌ین، هیوادارم توانای بردنه‌وه‌مان هه‌بێت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ریال باشترین تیپی لالیگایه، به‌ڵام بۆ بردنه‌وه كار ده‌كه‌ین
له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی ئیسكۆ گوتی، ئیسكۆ زۆر به په‌رۆشه بۆ یارییه‌كه هه‌وڵ ده‌دات ئاستێكی به‌رز به‌رامبه‌ر هاوڕێكانی پێشووی پێشكه‌ش بكات، له ئێستادا له ئاستێكی به‌رزدایه دڵنیام ده‌توانێت ئه‌مشه‌ویش ئاستی خۆی نیشان بدات.