بارسێلۆنا لیڤاندۆڤسكی دهفرۆشێت
یاریگا –
كارگێری یانهی بارسێلۆنه خوێندنهوه بۆ فرۆشتنی هێرشبهری یانهكهی لیڤاندۆڤسكی له هاوینی داهاتوو دهكات.
بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێڕی باسا دهیهوێت له هاوینی داهاتوو بیر له فرۆشتنی لڤیا بكاتهوه، به تایبهت ئهگهر گرێبهستێكی گونجاویان پێشكهش بكرێت.
باسی لهوهشكردووه، هۆکاری بیركردنهوه له رۆشتنی هێرشبهره پۆلهندیهكه بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كه لەم وەرزە بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی دابەزیوە.
پێشتریش رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردبوو، بارسێلۆنا بڕگەیەکی لە گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەکە داناوە، ئەگەر وەرزی داهاتوو (2024-2025) رێژەی 55%ی یارییەکانی ئەنجام نەدات، بارسێلۆنا مافی ئەوەی هەیە بەشێوەیەکی تاكلایهنه ساڵێک بەر لە کۆتایی هاتنی، گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و مووچەی کۆتا ساڵیشی پێنهدات.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندبوو، بلاوگرانا بەنیازە ئەگەر ئاستی لیڤا دابەزێت تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بیر لەم بڕگەیەی گرێبەستەکەی نێوانیان بکاتەوە، لەکاتێکدا لیڤا لەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ و لالیگا بە درێسی یانەکەی لە 17 یاری هەشت گۆڵ و چوار ئەسیستی کردووە.
لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی 2022 بهرامبهر 42.5 ملیۆن پاوەند، لە بایرن میونشنەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ رووی لە بارسێلۆنا کرد و تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە ماوە.