یاریگا –
دادوەری گشتی بەهۆی دەستدرێژیكردنەوە سزای 9 ساڵ زیندانی بەسەر دانی ئالڤێس بەرگریكاری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنا سەپاند.
لە کۆتاییەکانی ساڵی رابروودا، ئالڤێس لە یانەیەکی شەوانەی بارسێلۆنا، دەستدرێژی کردبووە سەر کچێك و لە لایەن پۆلیسی ئیسپانییەوە بەو تۆمەتە دەستگیر کراوە.
لە دوای تەواوبوونی مۆندیالی 2022، ئالڤێس بۆ بەسەربردنی پشوو لە ئیسپانیا بوو و لە دەستشۆری یانەیەکی شەوانە رووداوەکە روویدا.
هەرچەندە پارێزەر و کەسوکاری ئالڤێس هەوڵی زۆریان بۆ ئازادکردنی داوە، بەڵام دادگا لە ترسی خۆشاردنەوە، رەتیکردەوە ئالڤێس بە کەفالەت ئازاد بکات.
🚨🚨 Le parquet espagnol requiert 𝟵 𝗮𝗻𝘀 𝗱𝗲 𝗽𝗿𝗶𝘀𝗼𝗻 contre Dani Alves, accusé de viol !
(officiel) pic.twitter.com/JCjOqCPp4E
— Actu Foot (@ActuFoot_) November 23, 2023
كەمێك پێش ئێستا دادوەری گشتی ئیسپانیا سزای زیندانی بۆ ماوەی 9 ساڵ بەسەر دانی ئالڤێس دا و لەگەڵ سزای دارایی، بەهۆی دەستدرێژیكردنە سەر كچێكەوە.
یاریزانی 40 ساڵان بەم دواییە یاری بۆ یانەی یونیڤێرسیدادی مەکسیکی کرد. پێشتر 127 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل کردووە و هەروەها لەگەڵ یانەکانی بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان و یوڤێنتوس 42 نازناوی بەدەستهێنا.