عێراقگرنگترین

هەولێر یەکەم سێ خاڵی وەرزی نوێی بە دەست هێنا

Yariga App

یاریگا

یانەی هەولێر دوای دۆڕانێک و بەرامبەربوونێک لە دوو یاریی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی ئەستەرەکانی عێراق، توانی یەکەم بردنەوە بە دەست بێنێت.

یانەکەی قەڵا و منارە لە گەری سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە یاریگەی شەهید فەڕەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی میوانداری یانەی کارەبای کرد.

نیوەی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی هەردوولا بە تایبەت خاوەن یاریگا، هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمی یاریی، بەڵام لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون و نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

نیوەی دووەمیش هەر زوو یاریزانانی هەردووڵا دەستیان بە هەوڵەکانیان کردەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، خەریکبوو ئەم نیوەش بەبێ گۆڵ کۆتایی پێ بێت.

نیوەی دووەمی یارییەکە ناوبژیوان لە خولەکی 95 دوای ماوەیەکی زۆر لە سەیرکردنەوەی دیمەنێک لە ڕێگای ڤار، لێدانی سزای بۆ یاریزانانی یانەی هەولێر هەژمار کرد.

یاسین سامیە هێرشبەری سووری یانەکەی قەڵاو منارە لێدانەکەی بە سەرکەوتووی جێبەجێ کرد و یەکەم گۆڵی یاوییەکەی تۆمار کرد.

هەولێر تاکو کۆتایی پارێزگاری لەو تاکەی گۆڵە کرد و یەکەم سێ ئەم وەرزەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە دەست هێنا و کۆی خاڵەکانی لە سێ یاری سەرەتای وەرز گەیاندە چوار خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button