کوردستان

بە هیواو ئامانجەوە دەربەندیخان دەستی بە گرێبەستەکان کرد

Yariga App

ئەمڕۆ چوارشەممە 20/9/2023 یانەی دەربەندیخان گرێبەستی ڕاهێنەر و چەند یاریزانێکی ڕاگەیاند.

بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان کە بڕیارە لە 25ـی مانگی داهاتوو دەستپێبکات، یانەی دەربەندیخان هۆگرعەبدوڵای بە ڕاهێنەری تیپەکەی دەسنیشانکرد، هەر ئەمڕۆش یانەکە گرێبەستی شەنکارمحەمەد و زانیارحەسەن و یونس ئەنوەر و گەشتیارکەریم  و محەمەدمەحمودی نوێ کردەوە، هەروەها کارگێڕی دەربەندیخان لە سەر داوای ڕاهێنەر گرێبەستیان لەگەڵ هەریەک لە یاریزانان کاروان کەریم و هەڤاڵ محەمەد و ئەزهەرفەتاح و ئیبراهیم سەباح و ئەنوەرتاڕق ، شێرکۆجەبار ، ڕاڤیارڕەزا ، هاوارناجی واژۆکرد.

بۆ یەکەمجارە لە سەر ئاستی کوردستان دوو شیکەرەوەی یاری لەگەڵ ڕاهێنەر دەست بەکار دەبن ئەوانیش هەریەک لە سەردەشت عوسمان و سەلام عەلین.

بابەتی زیاتر

Back to top button