برایەتی و شێروانە پێکهاتەکانیان تۆکمە دەکەن و سیروانی نوێش ڕاهێنەری تازەی دیاریکرد
ئەگەرچی وادەی بەڕێوەچوونی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2023 _ 2024 دیاری نەکراوە، بەڵام بەشێک لە یانەکان خەریکی گرێبەستکردنن لەگەڵ یاریزانان بەمەبەستی تۆکمەکردنی پێکهاتەکانیان.
یانەی شێروانە لە ئێستادا دەستیکردووە بە تازەکردنەوەی گرێبەستی بەشێک لە یاریزانەکانی و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو گرێبەستی هەریەک لە یاریزانان ( هەڵمەت عادل ، دیاکۆفواد ، بینەرعەلی ، شکارئەحمەد ، محەمەدئەرکان ، شکارعەلی ، سەلام محەمەد ، محەمەدکەریم)ـی نوێکردۆتەوە، هەرچەندە بە شێوەیەکی فەرمی تائێستا یانەکە ڕاهێنەری بۆ تیپەکەی دەستنیشان نەکردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتووشدا یانەکەی گەرمیان گرێبەستی چەند یاریزانێکی ئاستبەرز ئاشکرا بکات بۆ ئەوەی بتوانن لە وەرزی نوێدا ململانێی ناسناوەکە بکەن.
یانەی برایەتی یەکەمین یانە بوو هەر زوو کەوتە خۆی و گرێبەستی چەند یاریزانێکی پارساڵی تیپەکەی تازەکردەوە و چەند یاریزانێکی بەتواناشی گواستەوە ڕیزەکانی، برایەتی گرێبەستی هەریەک لە یاریزانان ( محەمەدمستەفا ، محەمەدسامان ، هەورۆحەمەد ، محەمەدسەرباز ، محەمەدمغدید ، ڕافدجبیر ، میرخاس سمایل ، محەمەدفاتح ، بۆتان دەهام محەمەدمسعود ، عەبدوڵاخەلیل ، ئالان سەعدوڵا ، ئاکارئیبراهیم)ـی نوێکردۆتەوە، هەروەها گرێبەستی تازەی لەگەڵ یاریزان محەمەد حمید یاریزانی پێشووی یانەی خاک و عەبدولعەزیزمەحمود یاریزانی پێشووی یانەی سیروانی نوێ و ئاسۆمحەمەد یاریزانی وەرزی ڕابردووی یانەی چوارقوڕنە واژۆکردووە، کارگێڕی یانەی برایەتی بۆ وەرزی ئەمساڵیش متمانەیان بە ڕاهێنەری لاوی یانەکە هێورمستەفا داوەتەوە بە ئامانجی ئەوەی ئەمساڵ یەکێک بن لە تیپە بەهێزەکانی خولەکە ململانێی ناسناوەکەش بکەن.
یانەی سیروانی نوێی شاری سلێمانیش دەستەی ڕاهێنەرانی دیاریکرد و کە تیایدا ڕزگارعەلی ڕاهێنەری پێشووی یانەکە وەک سەرپەرشتیار دەبینرێت، غەریب محەمەد وەک ڕاهێنەری تیپەکە و کاژاوکەمال وەک یاریدەدەر و تاڕق ئەحمەد وەک ڕاهێنەری گۆڵپارێزان دیاریکراون.