ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سکاڵا لە دژی ریال مەدرید بەرز دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان خەریکی هەڵسەنگاندنە بۆ بەرزکردنەوەی سکاڵایەک لە دژی ریال مەدرید.

رۆژنامەی دەیلی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، پاریس گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، ریال مەدرید و کیلیان ئێمباپێ رێککەوتوون و لە هاوینی داهاتوودا، یاریزانە فەرەنسییەکە بەخۆڕایی پەیوەندی بە لۆس بلانکۆسەوە دەکات و بەمەش کیلیان بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ وەک شیرینی لەدوا ساڵی خۆیدا لە پاریس وەردەگرێت.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، ئەمە پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتییە، چونکە نابێ هیچ یانەیەک بەبێ رەزامەندی یانەی یاریزانەکە، گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانێکدا بکات، ئەگەر یاریزانەکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکە مابێت. بۆیە پاریس دەیەوێت لە فیفا، سکاڵا لە دژی ریال مەدرید بەرزبکاتەوە.

دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان بە ئۆفەرە 300 ملیۆن یۆرۆییەکەی هیلال رازی بوو، کەچی ئێمباپێ رەتیکردەوە لەگەڵ نوێنەرانی یانەکە کۆببێتەوە، رۆژنامەکە دەڵێت، ئەمەش دڵنیاییەکی زۆری لە پاریس دروستکردووە کە ئێمباپێ و مەدرید رێککەوتوون.

هەرچەندە بوونی رێککەوتنێکی زارەکیش لە نێوان کیلیان و مەدرید، پڕۆسەی گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ مەدرید یەکلایی ناکاتەوە، چونکە هێشتا یەک مانگ بۆ داخستنی مێرکاتۆی هاوینە ماوە و رەنگە لە هەر ساتێکدا، یانەیەکی دیکە ئێمباپێ بگوازێتەوە، بۆیە رۆژنامەکە پێشبینی پێشکەش کردنی ئۆفەرێکی فەرمی ریال مەدرید دەکات، بەڵام لە دوا ساتەکانی بازاڕەکەدا دەبێت.

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، پێشبینی دەکرێت کیلیان گرێبەستەکەی تاوەکو 2025 نوێ بکاتەوە و لە هاوینی داهاتووشدا ریزەکانی یانە پاریسییەکە جێبهێڵێت، رۆژنامەکە ئەمەی بە باشترین بژاردە بۆ تەواوی لایەنەکان داناوە.

ئێمباپێ لە هاوینی 2017 بە خواستن لە مۆناکۆوە پەیوەندی بە پاریس کرد و لەو ماوەیەدا، کیلیان بووەتە یەکێک لە باشترینەکانی مێژووی یانەکە، تایبەت دوای تۆمارکردنی 212 گۆڵ و شکاندنی ریکۆردی ئیندسۆن کاڤانی.

ئێمباپێ لە پێنج وەرزی رابردوودا، خەڵاتی باشترین گۆڵکاری خولی فەرەنسی وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button