ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی: بارسێلۆنا بەرگریکارێکی لاوی گواستەوە

Yariga App

یاریگا

میکاییل فایێ بەرگریکاری لاوی سەنیگالی بەشێوەیەکی فەرمی تاوەکو ساڵی 2027 پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆنا کرد.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی پشت راستی کردەوە بارسێلۆنا لەگەڵ بەرگریکارە لەدایکبووەکەی ساڵی 2004 گەیشتە رێکەوتن و ئەو یاریزانەیان بۆ ماوەی 4 سال گواستەوە ریزەکانیان.

میکاییل پێشتر لە ریزەکانی یانەی NK Kustosija کڕواتی یاریی کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە ئەم وەرزە بەشداری 14 یاریی کرد و خاوەنی 1 گۆڵ و 1 ئاسیستە.

رۆمانۆ هیچ ئاماژەیەکی بە تێچووی گرێبەستەکە بۆ بارسێلۆنا نەکردووە، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە 400 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button