والکەر دەیوێت لەم هاوینەدا مانچیستەر سیتی جێبێڵێت
یاریگا –
کایل والکەری بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی دڵتەنگە بەهۆی بەشدارینەکردنی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و ئەمەش وایکردووە بیر لە رۆیشتن بکاتەوە.
مانچێستەرسیتی توانی بۆ یەکەمجار نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت بە سەرکەوتنیان بەرامبەر ئینتەر میلان، والکەر لە خولەکی 82 هاتە ناو یاریگا بەڵام نەیتوانی ئەو ئاستە پێشکەش بکات کە خۆی ویستبووی لە یارییەکەدا.
دوای کۆتایی هاتنی یارییه که والکەر رایگه یاند که بەم رووداوه زۆر دڵته نگ بووه ، پێش ده ستپێکردنی یارییه که ش به هاوڕێکانی گوتبوو که خەونی لەمێژینەی لە دەستی ئەوان دایە و داوای لێکردون هه وڵ بده ن بۆ پاڵه وانێتی.
ئاست بەرزی مانوێل ئاکانجی لەم وەرزەدا و گۆڕینی سیستەمی سیتی بەو مانایەیە کە یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە رەنگە جارێکی دیکە نەتوانێت بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکە.
دوورخستنەوەی ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا هەستێکی ناخۆشی بە والکەر داوە کە دەتوانێت کاریگاری لەسەر داهاتووی یاریزانەکەش هەبێت.
تاک سپۆرت بانگەشەی ئەوە دەکات کە یاریزانەکە نیازی جێهێشتنی یانەکەی هەیە کە لە ئێستادا پێداچوونەوە بە دۆخەکەدا دەکات و رەنگە لە گواستنەوەی هاوینەدا پەیوەندی بە خولێکی بیانیەوە بکات. بەڵام باس لەوە دەکرێت کە شێفیڵد یونایتدیش گرنگی بەو یاریزانە دەدات. والکەر پێشتر لەم تیپە یاریی کردووە و لەوێوە لە ساڵی 2009 پەیوەندی بە یانەی تۆتنهام کرد و دواتر لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی کردووە.