خووله‌کانی دیکە

بۆچی مێسی چووەتە چین؟

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی ئەمڕۆ بۆ حەوتەمین جار گەشتی پایتەختی چینی کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەم وڵاتە بکات.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رۆژی پێنجشەممە لە یارییەکی دۆستانەدا لە بیجین رووبەڕووی ئوسترالیا دەبێتەوە، ئەمڕۆش لیۆنێل مێسی گەشتێکی بۆ پایتەختی چین کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە راهینانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دا بکات. ئەمە حەوتەمین گەشتی مێسییە بۆ چین.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی کە میدیای فەرمی چین بڵاویان کردۆتەوە، ناوبراو بە فڕۆکەیەکی تایبەت لەگەڵ بەشێک لە هاوڕێکانی  گەیشتووەتە بیجین.

پێشتر ئەرجەنتین و ئوسترالیا لە قۆناخی 16ی جامی جیهانی قەتەر رووبەڕووی یەکتربوونەوە، کە بە ئەنجامی 2-1 بە  بردنەوەی تیپەکەی لیۆنێل مێسی کۆتایی هات.

بڕیارە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێش دەستپێکردنی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، یارییەکی تری دۆستانە لە جاکارتا بەرامبەر ئەندەنوسیا ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button