لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. چیرۆکی ریال مەدرید و هاری کەین بە کوێ گەیشت؟ بێنزێما دەڕوات؟
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
هاری کەین دەیەوێت لەم هاوینەدا ببێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد زیاتر لەوەی بچێتە دەرەوەی پرێمەرلیگ – سەن
ریال مەدرید رەنگە هاری کەین بکاتە شوێنگرەوەی کەریم بێنزێما، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە لە یانەیەکی سعودی – تایمز
یاسر مشعەل، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە هیواخوازە لیۆنێل مێسی یاری لە خولی سعودی بکات – کەناڵی وەرزشی سعودیە
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دەیەوێت زیاتر لە 15 یاریزان دەربکات – دەیلی مەیڵ
ئارسیناڵ مووچەی ویلیام سالیبای سێ ئەوەندە زیاد کردووە، ئەمەش لە ترسی گرنگییەکانی پاریس سانجێرمان – سەن
نیوکاسڵ ئامادەیە مووچەی هەفتانەی برونۆ گویمارێش بۆ 200 هەزار پاوەند بەرز بکاتەوە، ئەمەش دوای گرنگی پێدانی ئەو یاریزانە لەلایەن لیڤەرپوول، ریال مەدرید و بارسێلۆنا – سەن
لیڤەرپوول خەریکی رێککەوتنە لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ ئالێکسیس ماک ئالیستەر، هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکە ئاشکرا دەکرێت – فابریزیۆ رۆمانۆ
جواو فێلیکس لەلایەن ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پێشکەش بە نیوکاسڵ کراوە – دەیلی مەیڵ
روبن لۆفتوس-چیک گەیشتە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی بۆ ئەیسی میلان، بەهای گرێبەستەکە دەگاتە 13 ملیۆن پاوەند – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
چێڵسی دەیەوێت دەستبەرداری کالیدۆ کۆلیبالی، بەرگریکاری سێنیگالی ببێت – ئیڤینینگ ستاندارد
چێڵسی رووناکی سەوزی بۆ ماتیۆ کۆڤاسیچ هەڵکردووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆکانی لەگەڵ مانچێستەر سیتی دەستپێبکات – دەیلی مەیڵ
مانچێستەر یونایتد، بارسێلۆنا و ئینتەر میلان گرنگیان بە بێنیامین پاڤارد، بەرگریکاری بایرن میونشن داوە. ئەستێرە فەرەنسییەکە نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەر دەچێت – لیکیپ