Loading...
چامپیۆنزلیگ

ناوبژیوانی جەنگی ئیتیحاد دیاریکرا

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا  رایگەیاند سیمۆن مارسینیاک ناوبژیوانی یەکەمی یارییەکەی نێوان مانچێستەر سیتی و ریاڵ مەدرید دەبێت لە یارییە ئاگرینەکەی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پاڵەوانەکان.

سیمۆن ناسنامەی پۆڵەندییە و پێشتر تەنها یەک یاری مان سیتی بەڕێوەبردووە و تێیدا براوە بوون، بەڵام مەدرید مێژووییەکی تاڵی هەیە لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە و لە شەش یاریدا تەنها دوو یاری بردووەتەوە.

یارییەکان پێنجیان لە چامپیۆنزلیگ و ئەوی دیکەیان لە سوپەری ئەورووپا بووە کە تێیدا بە ئەتلەتیکۆ مەدرید دۆڕان لە ٢٠١٨دا.

یارییە چاوەڕوانکراوەکەی ئیتیحاد شەوی چوارشەممە ٥/١٧ بەڕێوەدەچێت و براوەیان دەگاتە یاری کۆتایی ئەم وەرزەی خولی پاڵەوانەکان.

Polish referee Szymon Marciniak to take charge of World Cup final

Back to top button