گۆڵەکەی مانچێستەر سیتی دروستبوو؟

یاریگا- تۆڕی وەرزشی ئەمریکی (سی بی ئێس) روونکردنەوە دەدەن لەسەر هۆکاری هەژمارکردنی گۆڵەکەی مان سیتی سەرەڕای چوونە دەرەوەی تۆپ بەر لە گۆڵەکە.
سەرجەم سەرچاوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی ناوبژیوان هەڵەی کرد کە یارییەکەی رانەگرت پاش ئەوەی تۆپ چووە دەرەوە بەڵام سی بی ئێس سپۆرت دەڵێت بڕیاری بەکارنەهێنانی ڤاڕ دروست بووە.
کریستینا ئونکێل شارەزای یاسایی لە سی بی ئێس ، لەوبارەوە دەڵێت
ڤاڕ کاتێکی دیاریکراوی نیە . گرنگن نیە چەند خولەک پێش گۆڵەکە رووداوێک هەبووە کە دەبێت سەیر بکرێتەوە، بەڵام گرنگی بەوە دەدرێت کێ تۆپەکەی لابووە و ئایا رووداوەکە راستوخۆ پەیوەندی بە هێرشەکەوە هەیە یان نا. مەدرید تۆپەکەیان لە مان سیتی وەرگرت و پاشان لێیان وەرگیراوەیە بەر گۆڵەکەی دی برۆین هەر بۆیە ناوبژیوان نەگەڕایەوە بۆ ڤاڕ
لە پەڕەی ١٤١ی یاساکانی ئایفاب (بۆردی نێودەوڵەتی یەکێتی تۆپی پێ) هاتووە
“دەکرێت ڤاڕ بەکاربێت بۆ رووداوێک کە راستەوخۆ پەیوەست بێت بە هێرشەکەوە، هەروەها ئەگەر تیمی هێرشبەر تۆپەکەیان بەهۆی رووداوەکە وەرگرتبێت”.
بەپێی ئەم یاسایە بەهۆی ئەوەی کاماڤینگا تۆپەکەی لەدەستدا نەک ئەوەی پەیوەست بێت بە چوونە دەرەوەی تۆپ، ڤاڕ بەکارنایەت.
مەدرید و ستی بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەربوون بەڵام چوونە دەرەوەی تۆپ و رانەگرتنی یارییەکە بەر لە گۆڵەکەی تیمی میوان، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
روون نیە کە ئایا یوفا بەفەرمی بەیاننامە بڵاودەکاتەوە لەسەر ئەو رووداوە یاخود نا.
یاری گەڕانەوە لە ئیتیحاد لە شەوی چوارشەممەی ١٧ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.