ئیسپانیاگرنگترین

کریستیانۆ دەگەڕێتەوە مەدرید

Yariga App

یاریگا –

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئێل ناسیۆناڵ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەیەوێت سعودیە بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە مەدرید.

ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەنیازە دوای تەنها چەند مانگێک لە خولی سعودیە و یانەی نەسر بڕوات. ئەستێرە پورتوگالییەکە لە مانگی یەکی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد هەڵوەشاندەوە و ئێستا بەنیازە کۆتایی بە سەرگەرمییەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێت.

ڕۆناڵدۆی تەمەن 38 ساڵ، گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەسر تا ساڵی 2025 هەیە و ساڵانە 175 ملیۆن لیرە وەردەگرێت.

ئیل ناسیۆناڵ بڵاویشی کردووەتەوە بەرپرسانی ڕیال مەدرید کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیان دەوێت، بەڵام وەک یاریزان نا، بەڵکو مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێز ئۆفەری ئەوەیان هەیە کە دۆن ببێتە باڵیۆزی یانەکە ئەگەر یانەی ناسر جێبهێڵێت.

لە لایەکی ترەوە جۆرجینا ڕۆدریگێز هاوبەشی ژیانی CR7 زۆر حەز دەکات جارێکی تر ژیان لە مەدرید ئەزموون بکاتەوە. ئەگەر ڕۆناڵدۆ بیەوێت جارێکی تر بگەڕێتەوە ریزەکانی ڕیاڵ مەدرید، ئەوا دەبێت ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button