ئینگلتەرا
ئەمڕۆ سام ئالاردیس دەبێتە راهێنەری یانەیەکی پریمەرلیگ

یاریگا-یانەی لیدز یونایتد ئەمڕۆ خاڤی گراسیای راهێنەر دووردەخاتەوە و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.
بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناوداری بازاڕی گواستنەوە، ئەمڕۆ سام ئالاردیس دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ و تا کۆتایی وەرز دەکرێتە راهێنەری لیدز لەبری گراسیا.
هاوکات ڤیکتۆر ئۆرتای بەڕێوبەری یانەکەش دەستلەکار دەکێشێتەوە.
لیدز تەنها بە جیاوازی گۆڵ دوورە لە ناوچەی دابەزین و یانەکە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەنجامەکان دەدات بەر لەوەی کار لە کار بترازێت. ئەمە لەکاتێکدایە ئەو یانەیە بەر لە دوو وەرز توانی لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی بێت.
راهێنەرە تازەکەیان خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە پریمەرلیگ و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی وێست برۆم ، ئێڤەرتۆن، کریستال پاڵاس، سەندەرلاند، وێستهام و چەند یانەیەکی دیکەی کردووە.