Loading...
ئیتاڵیا

ئەدانی: هەمووان دەزانن هیچ یاریزانێک لە یۆڤی دڵخۆش نیە!

Yariga App

دانیێل ئەدانی بەرگریکاری پێشووی خولی ئیتاڵی و شیکەرەوەی وەرزشی کەناڵی رای سپۆرت دەڵێت هیچ یاریزانێک نیە لە پێکهاتەی ئێستای یۆڤی کە دڵی خۆش بێت.

بەردەوام لە ئیتاڵیا باس لە کێشە ناوخۆییەکانی یۆڤی دەکرێت و دەگوترێت ئالێگری بە تەواوی کۆنترۆڵی ژووری خۆگۆڕینی لەدەستداوە. ئەدانی کە پێشتر یاری بۆ بریشیا و فیۆرەنتینا کردووە، وتی ”

یاریزانێکی وەک دی ماریا ئەفسانەیەکە بۆ خۆی، ئێمە لەوێ نین و نازانین بۆ بانگ نەکرابوو بەڵام ئەوە روونە کە هیچ یاریزانێک نیە لە یۆڤی لە ئێستادا دڵی خۆش بێت. ئەمە شتێکە هەمووان دەیزانن. کیێزا وونە لەوەتەی گەڕاوەتەوە، مۆراتا و بێنتانکور و کولوڤێسکی سوودیان نەبوو، ئێستاش ڤلاهۆڤیچ وەک پێویست نیە. ئەمانە هەمووی یاریزانی گەورەن و هۆکارێک هەیە

 

ئەمانە لە کاتێکدان یۆڤی توانیوییەتی لەم دواییەدا ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت لە ناوخۆی ئیتاڵیا بەڵام ئەگەری ئەوە زۆرە لە هاویندا بەهۆی کێشە ناوخۆییەکان ئەو راهێنەرە دووربخرێتەوە. بە تایبەت دوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەندرییە ئانیێلی سەرۆکی پێشوو کە پشتیوانێکی بەهێزی ئەو راهێنەرە بوو.

Back to top button