ئینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاریەكەی نێوان ئارسیناڵ و چێڵسی

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر میكێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ و فرانك لامپارد راهێنەری چێڵسی بۆ یاریەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات لە میانی یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی ئینگلیزیدا.

گەنەرز بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ لە پلەی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و چێڵسیش بە 39 خاڵ لە پلەی دوانزەیەمە.

ئارتێتا بۆ ئەو یاریە لە تواناكانی هەریەك لە ویلیام سالیبا ، تۆمیاسۆ و محەمەد نینی بێ بەش دەبێت و لامپاردیش لە تواناكانی هەریەك لە مەیسن ماونت، مارك كۆكۆریا ، كۆلیبالی و ریس جەیمس بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ:

گۆڵپارێز: رامسدەیل

هێڵی بەرگری: وایت ، هۆڵدینگ ، گابریێل ، زینچینكۆ

هێڵی ناوەند: ئۆدیگارد ، پارتی ، چاكا

هێڵی هێرشبردن: ساكا ، خیسۆس ، مارتێنێلی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی: 

گۆڵپارێز: كیپا

هێڵی بەرگری: لۆفیۆس چیك ،فۆفانا ، تیاگۆ سێلڤا ، چالۆبا ، چێلوێل

هێڵی ناوەند:  كانتێ ، ئینزۆ ، كۆڤاسیچ ، مۆدریك

هێڵی هێرشبردن: هاڤێرتز

بابەتی زیاتر

Back to top button