ئیتاڵیا

ئالێگری باسی هۆکاری دوورخستنەوەی دی ماریا دەکات

Yariga App

ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یوڤێنتۆس باسی ئەو دەنگۆیانە دەکات گووایە دی ماریا لەسەر ویستی خۆی گەشتی لە یارییەکەی دوێنێ بەشداری نەکردووە.

یۆڤی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا بەرامبەر بۆلۆنیا و دوای یارییەکە پرسیاری ئەوە لە راهێنەرەکە کرا، گووایە دی ماریا خۆی نەیویستووە لەو یارییە بەشداربێت.

ئالێگری وتی

بەڵێ ئەو هاتە لام و گووتی کە ئازاری پاژنەی پێی هەیە، منیش نامەوێت یاریزانێک ٥٠٪ ئامادەبێت لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت، بۆیە مۆڵەتم پێدا و ئێمە پێویستمان بە یاریزانی تەندروستە. لەگەڵ ئەوەشدا دی مارییا یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە

ئەستێرە بە ئەزموونە ئەرژەنتینییەکە لەم وەرزەدا چوار گۆڵی لە خولی ئیتاڵی تۆمارکردووە و چواری دیکەشی دروستکردووە.

Back to top button