ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا بەڵێنێكی خۆش بە هاندەرانی دەدات

Yariga App

یاریگا –

ماتیۆ ئەلیمانی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەڵێنی بازاڕێكی گواستنەوەی پڕ چێژ بە هاندەرانی یانەكەی دەدات.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ناوی چەندین یاریزانیان بە بارسێلۆناوە بەستووەتەوە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاویندا پەیوەندی بە یانەكەوە بكەن گرنگترینیان لیۆنێل مێسی ئەفسانەی پێشووی یانەكەیانە كە گرێبەستەكەی لە هاوینی داهاتوودا لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەسەردەچێت.

ماتیۆ ئەلیمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ووتی: هەرچەندە بازاڕی گواستنەوە لە هاویندا دەست پێدەكات، بەڵام ئەركی ئیدارەی وەرزشی ئەوەیە بە درێژایی ساڵەكە كاری بۆ بكات.

بەڕێوەبەری وەرزشی یانە كەتەلۆنییەكە بەردەوام بوو ووتی: بە درێژایی ساڵ كارمان كردووە، پێشبینی دەكەین لە كۆتایی وەرزدا گواستنەوەكانمان دەست پێبكەین، چ لە رووی لیستی یاریزانەكانی ئێستا بێت یان گرێبەستەكانی داهاتوو.

لە كۆتایشدا ووتی: هاوینێكی پڕ چێژ و وروژێنەر دەبێت بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا ، دەتوانم بەڵێنی ئەمەتان پێبدەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button