فه‌ره‌نسایاریگا

مێسی هاندەرانی بارسێلۆنا نیگەران دەکات

Yariga App

یاریگا
لیۆنێل مێسی بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بە ئاماژەدان بە یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی سعودیە، هاندەرانی بارسێلۆنا و ئینتەر میامی نیگەران کردووە.

مێسی لەسەر ئەو وێنەیەی بڵاوی کردۆتەوە نووسیویەتی: کێ پێیوابوو سعوودیە ئەوەندە سەوز بێت؟ حەزم لێیە هەرکاتێک دەرفەتم هەبێت، لەناو ئەم دیمەنە سەرسوڕهێنەرانەدا بگەڕێم.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە گوایە یاریزانەکەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعوودیەوە بکات.

مێسی بە بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە بووەتە هۆی نیگەرانی زۆرێک لە هاندەرانی بارسێلۆنا و ئینتەرمیامی. لەبەر ئەوەی ئەوان لەو بڕوایەدا بوون هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button