یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر یۆرگن كڵۆپ راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و راین ماسۆن راهێنەری كاتی تۆتنهام بۆ یارییەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات ، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی ئینگلیزیدا.
تۆتنهام بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیەكە دێت و لیڤەرپوولیش بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە پلەی حەوتەمە.
بۆ ئەو یاریە رێدز لە تواناكانی هەریەك لە رۆبێرتۆ فێرمینیۆ ، ستیڤان بایجێتیچ ، نابی كەیتا و كاڵڤین رامزی بێ بەش دەبێت و سپێرزیش لە تواناكانی هەریەك لە رۆدریگۆ بێنتانكور ، هۆگۆ لۆرێس ، بێف بێسوما ، ریان سیسینیۆن و ئیمیرسۆن رۆیال بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:
گۆڵپارێز: ئەلیسۆن
هێڵی بەرگری: كۆناتێ ، ڤان دایك ، رۆبێرتسۆن
هێڵی ناوەند: هەندرسۆن ، ئاڕنۆڵد ، فابینهۆ ، جۆنس
هێڵی هێرشبردن: سەڵاح ، گاكپۆ ، نونێز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام:
گۆڵپارێز: فۆرستەر
هێڵی بەرگری: رۆمێرۆ ، دایەر ، لینگلێت
هێڵی ناوەند: پۆرۆ ، سكیپ ، هۆیبێرگ ، پێریسیچ
هێڵی هێرشبردن: كۆلۆسێڤسكی ، كەین ، سۆن