یاریگا
ئانخێل دی ماریا ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی یۆڤێنتوس ناتوانێت بەشداری یاریی یانەکەی بەرامبەر بۆلۆنیا بکات.
ڕۆمیۆ ئاگرێستی رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، خانمە پیرەکە سبەی شەوی یەک شەممە لە گەڕی 32ـی خولی ئیتاڵیا دەبێتە میوانیبۆلۆنیا، بۆ ئەم یارییە یاریزانەکەی تانگۆ بەهۆی پێکان بەشداری ناکات.
رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە یاریزانە ئەرجەنتینیەکەی بیانکۆنێری لە پاژنەی پێی راستی تووشی پێکان بووە، بەڵام پێناچێت پێکانێکیقورس بێت.
ئاگرێستی ئاماژەی بەوەشکردووە بڕیارە دی ماریا پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت، ئینجا وادەی تەواوەتی دیاری دەکرێت.