ئیسپانیا
ریال مەدرید ئامادەنیە گرێبەستی مێندی نوێ بکاتەوە
یاریگا
فێرلاند مێندی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدرید گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە.
ماڵپەری رێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی بەرگریکارە فەرەنسیەکە و دابەزینی ئاستی، بەرپرسانی مێرنگیلە بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان پاشگەز کردووەتەوە.
مێندی بەهۆی دابەزینی ئاستی هەمیشە لەلایەن هاندەرانی لۆس بلانکۆسەوە ڕەخنەی لێدەگیرێت و، ئەو یاریزانە لەم وەرزە تەنها 25 یاریئەنجامداوە.
مێندی لە کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵ بەهۆی پێکان دوو مانگ لە یاریگاکان دابڕا، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ یاریگا، تووشی پێکانێکی دیکەبوو و ئەمجارەشیان لانیکەم بۆ ماوەی یەک بۆ دوو مانگی دیکە لە یاریگاکان دوور کەوتەووەتەوە.
مێندی هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆتایی دێت.