ئیتاڵیاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: رافایێل لیاو ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

رافایێل لیاو، ئەستێرەی ئەیسی میلان خەریکی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانییە و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ داوای لێدەکات، سەرنجی تەواو لەسەر تۆپی پێ دابنێت و بە دوای بابەتی دیکە نەکەوێت.

لیاو، حەزێکی زۆری بۆ میوزیک هەیە و ئەمە دەبێتە دووەم ئەلبوومی گۆرانی و ئەمجارەیان ئەلبوومەکەی بە ناوی ”وەی 45 ئالیاس”.

وادیارە لیاو دەیەوێت سەرنجی هاندەران لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا بۆ خۆی رابکێشێت، لە ساڵی 2021 یەکەم ئەلبوومی گۆرانی بە ناوی ”دەستپێک” بڵاوکردەوە، ئێستاش خەریکی دوا قۆناخەکانی بەرهەمهێنانی ئەلبوومە نوێیەکەیەتی و ترەیلەری ئەلبوومەکەی پیشانی هاوکارانی لە ئەیسی میلاندا.

لیاو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆڵینگ ستۆن کە فووتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت

بەردەوام حەزم دەکرد شتێک لە بواری میوزیک بکەم، چونکە پێم وایە بە میوزیک دەتوانم ناخی خۆم دەرببڕم، چونکە بە شێوەیەکی ئاسایی من کەسێکی شەرمنم. زۆر شەرمنم و بەردەوام ناتوانم هەستەکانم دەرببڕم. بەڵام لەڕێگەی میوزیک دەتوانم تەواوی هەستەکانم دەرببڕم. بەڕاستی وەک جیهانێکی دیکەیە بۆ من.

@sinthu45_ #rafaelleao#rafelleao#music#portuguese#portugal#cr7#acmilan#spotify#portuguesemusic#football#way45#way45rafael#playlist ♬ Originalton – Sinthu45_

لیاو، لە وەرزی 2021-2022 بە باشترین یاریزانی سێریا ئەی دەستنیشان کرا، لە بارەی کاردانەوەی یاریزانانی میلان، بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومە نوێیەکە گوتی

تەواوی یاریزانەکان گوێیان لێگرت، هەندێکیان پێکەنین بەڵام بەشێکی دیکە زۆر پشتگیریان کردم. بۆ نموونە، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ زۆر پێکەنی، پێی گوتم سەرنجی خۆت بە تەواوی لەسەر تۆپی پێ دابنێ و واز لەمە بێنە. بەڵام یاریزانەکانی دیکە، هەموو پاڵپشتیان کردم.

ئەیسی میلان لەم وەرزەدا گەیشتووەتە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ و لیاو یەکێکە لە یاریزانە یەکلاکەرەوەکانی میلان لەم وەرزەدا.

لە قۆناخی پێشکۆتایی کە بڕیارە 11ی مانگی داهاتوو بکرێت، رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button