ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بوکایۆ ساکا قۆناخێکی نوێ دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ رەنگە بوکایۆ ساکا لە هاوینی داهاتوودا لەدەستبدات، چونکە پاریس سانجێرمان ئامادەیە پارەیەکی زۆر لە پێناو ساکا خەرج بکات.

پێگەی فیکاخێس بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان ئامادەیە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گواستنەوەی ئەستێرەی ئارسیناڵ خەرج بکات.

گرێبەستی ساکا لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەر دەچێت، هەرچەندە لە مانگی فێبرایەری رابردوو باس لە رێککەوتنێکی زارەکی نێوانیان کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکراوەتەوە.

پێشتر مانچێستەر سیتی داوای ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای دەکرد و ئێستاش ئامادەیە بچێتە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی خزمەتەکانی ساکا، ئەگەر بێتو گەنەرز نەتوانن بگەنە رێککەوتن لەگەڵیدا.

پاریس پڕۆژەیەکی نوێی وەرزشی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادەکردووە، پێدەچێت ساکا یەکێک بێت لە داواکراوە سەرەکییەکان و وەبەرهێنە قەتەرییەکان ئامادەن بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو بەدەستهێنانی واژۆی ساکا خەرج بکەن.

هەرچەندە ئارسیناڵ هیچ نیازێکی بۆ دەستبەرداربوون لە ساکا نییە، بەڵام پارەیەکی وا زۆر رەنگە گۆڕانکاری لە رای گەنەرزدا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button