ئینگلتەرا
گواردیۆلا: ئارسێناڵ تاوەکو کۆتایی خۆی بەدەستەوە نادات
یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەشداری کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی ئەم هەفتەی یانەکەی بەرامبەر فولهام کرد و وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە.
دوای یارییەکەی ئارسێناڵ چیتان کردووە؟
ئێمە هیچ شتێکی ئەوتۆمان نەکردووە و هەموو شتێک وەک هەمیشە وایە. هەندێک راهێنانمان کردووە و ئەمڕۆ یاریزانەکان پشوویاندا. ئێمە بەتەواوی متمانەمان بەخۆمان هەیە بۆ یارییەکەی بەرامبەر فولهام. ئەم یاریزانانە چەند ساڵێکە پێکەوەن و دەبێت متمانەی وامان هەبێت.
تەندروستی ناتان ئاکێ؟
ئەو زۆر باشترە یاریزانەکان خۆیان ئاگاداری تەندروستی خۆیانن، هەرچەندە راهێنانی لەگەڵ هاوڕێکانی نەکردووە، بەڵام پێموانیە پێکانەکەی زۆر درێژەی هەبێت و لەوانەیە سبەی بەشداری راهێنانەکان بکات.
چارەنوسی ئەم وەرزە؟
هێشتا حەوت یاری ماوە، ئێمە دەبێت یاری خۆمان بکەین. دەزانم چی ڕوودەدات کاتێک لە ئیمارات سەردەکەوین و دواتر بەرامبەر نۆتینگام فۆڕست یەکسان بین. ئێستا دەبێت بچینە فولهام و بەرامبەر تیپێکی گەورە یاری بکەین. هیچ شتێک گەرەنتی نییە. ئێمە دڵخۆشین کە کۆتا یاریمان بردووەتەوە.
بیرتان لە ریال مەدرید کردووەتەوە؟
نەخێر، تا ئێستا پلانم بۆ ئەو یارییە دانەناوە، کەم تا زۆر بیرۆکەم هەیە. بەگشتی تەنها خەمی یاری داهاتوومە. ئێمە کاتمان نییە هیچ شتێک لە پێشینەدا دابنێین. سەرنجم لەسەر یاریی بەرامبەر فولهام، پاشان وێستهام و پاشان لیدز یونایتد. پاشان خۆمان بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە دەکەین.