ئیسپانیا

ئێمرێ: حەزم لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید و بارسێلۆنایە

Yariga App

یاریگا

ئۆنای ئێمرێ، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلتەڕا نایشارێتەوە حەزی لە راهێنەرایەتی یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنایە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی، راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە دەڵێت

من لەگەڵ یانەی ڤیاریال گەیشتمە پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، کاتێک ئەو یانەیەم جێهێشت هەمووان دڵگران بوون، بەڵام من وا هەست دەکەم لەداهاتوو دەبم بە راهێنەری یەکێک لە یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئەمە خەونی هەموو راهێنەرێکە

ئێمرێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانی باس لە ئامانجەکانی لەگەڵ یانەی ئاستۆن ڤیلا دەکات و گووتی ئەوان هەرگیز کۆڵ نادەن

وەک وتم دوو ئامانجم هەیە: بردنەوەی جامەکان و یاریکردن لە ئەوروپا. بەڵام بەداخەوە لە دوو جامەکە دوور خراینەوە، بێگومان ئەمەشبەهۆی ئەو گرنگییە زۆرەی کە بە خولەکە دەماندا. بەڵام هەرگیز واز لە هەوڵدان بۆ بردنەوەی جامەکان ناهێنم.

یانەی ئاستۆن ڤیلا ئەم وەرزە بە راهێنەرایەتی ئۆنای ئێمری، لە کۆی 33 یاریی خاوەنی 54 خاڵن و لە پلەی شەشەمی ریزبەندیپرێمەرلیگن.

بابەتی زیاتر

Back to top button