ئینگلتەرا

مووچەی ناگلیسمان کێشەی بۆ بەرپرسانی تۆتێنهام دروستکردووە

Yariga App

یاریگا-

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، یولیان ناگلیسمان لە پێشەنگی لیستی بژاردەی 4 راهێنەرەکەی تۆتنهامدایە، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆری تێچووی دامەزراندنی ئەم ڕاهێنەرە ئەڵمانییە بووەتەوە.

لە گرێبەستەکەی ناگلیسمان لەگەڵ بایرن میونشن هیچ بڕگەیەکی هەڵوەشاندەنەوەی گرێبەستەکەی نییە، ئەو راهێنەرە تا ئێستاش مووچەی 12 ملیۆن یۆرۆی خۆی وەردەگرێت، سەرەڕای ئەوەی لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە.

گرێبەستی راهێنەری پێشووی یانە باڤارییەکە تا هاوینی 2026 کارا دەبێت، ئەگەر یانەیەکیش ئەو راهێنەرەی بوێت، ئەو کاتە دەبێت قەرەبوویان بکاتەوە. خودی ناگلیسمانیش چاوەڕێی قەرەبووکردنەوەی لە بایرن دەکات ئەگەر گرێبەستەکەی هەڵبوەشێتەوە.

رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویشی کردەوە ناگیلسمان ئارەزووی ئەوەی هەیە ببێتە راهێنەری سپێرز، بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە بەهۆی سنوردار کردنی بودجەکەیان، لە توانایاندا نیە ئەو پارەیە پێشکەشی راهێنەرە ئەڵمانیەکە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button