
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەركەوتوو نەبوو لە زیادكردنی ژمارەی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدریدی دووەم دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی هەفتەی 31ی خولەكە.
لەو هەفتەیەدا ریال مەدرید بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بەرامبەر جیرۆنا شكستیهێنا و هەلێك بۆ بارسێلۆنا درووستبوو كە جیاوازی خاڵەكانیان بۆ 14خاڵ بەرز بكاتەوە، بەڵام نەیتوانی بردنەوە بەرامبەر رایۆ ڤایكانۆ بەدەستبهێنێت و جیاوازی خاڵەكانیان وەك خۆی مایەوە.
شەوی رابردوو رایۆ ڤایكانۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا.
تەنیا حەوت هەفتە بۆ كۆتاییهاتنی یارییەكانی ئەم وەرزەی لالیگا ماوە واتە 21 خاڵ، بارسێلۆنا پێوویستی بە كۆكردنەوەی 11 خاڵە لەو حەوت یارییەدا بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی فەرمی نازناوی لالیگای ئەم وەرزە یەكلا بكاتەوە، لە ئەگەری ئەوەی ریال مەدرید هیچ خاڵێك لەدەست نەدات.
لەو حەوت یاریەی ماویەتی بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر یانەكانی ریال بیتس، ئۆساسۆنا ، ریال سۆسێداد و ریال مایۆركا یاری دەكات و لە دەرەوەی یاریگای خۆیشیدا بەرامبەر یانەكانی ئیسپانیۆل ، ڤایادۆلید و سێلتا فیگۆ یاری دەكات.
یانە كەتەلۆنییەكە توانیویەتی 26 جار نازناوی لالیگا بباتەوە و بە جیاوازی 9 نازناو لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگ دێت.
لە ئەگەری بردنەوەی نازناوی لالیگادا ئەوا دووەم نازناوی بارسێلۆنا دەبێت لەم وەرزەدا لە دوای جامی سوپەری ئیسپانیا.
بارسێلۆنا لە وەرزی 2018/19 نەیتوانیووە نازناوی خولی ئیسپانیا بەدەستبهێنێت و لەو سێ وەرزەدا ریال مەدرید دوو جار و ئاتلێتیكۆ مەدرید جارێك نازناوەكەیان بردووەتەوە.