ئیسپانیاگرنگترین

بەڕازیل دوا وادەی بۆ کارلۆ ئانچێلۆتی دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل دوا وادەی بۆ کارلۆ ئانچێلۆتی دیاریکرد بۆ یەکلای کردنەوەی داهاتووی خۆی.

بەڕازیل بڕیاریداوە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە راهێنەرە ئیتاڵییەکە وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دیاری بکات، بەڵام کارلۆ بە ئاشکرا باسی لەوە کردووە، کە دەیەوێت وەرزی داهاتووش وەک راهێنەری مێرێنگی بمێنێتەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، کە یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل جارێ هەر کار لەسەر پلانی A دەکات و بێهیوا نەبوون لە بەدەستهێنانی ئانچێلۆتی، دەیانەوێت تا دواسات هەوڵی تەواوی خۆیان بدەن لەپێناو رازیکردنی ناوبراودا.

بەڵام بەڕازیل نایەوێت ماوەیەکی زیاتر لەمەی ئێستا تیپەکەی بێ راهێنەر بێت، کە لەدوای ماڵئاوایی کردنی هەڵبژاردەکە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی قەتەر و دوای دوورخرانەوەی تیتی هەڵبژاردەکە بێ راهێنەرە.

بەپێی هەمان سەرچاوە یەکێیتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بەرواری 25/5/2023 یان وەک دوا وادە دیاری کردووە بۆ کارلۆ ئانچێلۆتی تا بریاری کۆتایی بدات لەسەر داهاتووی خۆی.

بەپێی میدیاکانی وڵاتی ئیسپانیاش داهاتووی ئانچێلۆتی بەندە بە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و ئەنجامەکانی یانەکە لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپۆنزلیگ و یاری کۆتاییش لە ئەگەری تێپەڕاندنی مانچێستەر سیتیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button