سیمیۆنی: بۆ ئەوەی ئاتلێتیكۆت خۆشبوێت دەبێت سەرەتا لێی تێبگەیت
یاریگا –
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرایكرد بۆ ئەوەی ئەو یانەیەت خۆش بوێت دەبێت سەرەتا لێی تێبگەیت.
شەوی رابردوو ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مایۆركای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ،لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا.
لە دوای یاریەكە سیمیۆنی ووتی: بیرۆكەیەكی روونم هەیە، دڵنیام دوای چەندین ساڵ لەم یانەیە، سەرەتا وەك یاریزان و دواتروەك راهێنەر، بۆ ئەوەی هەست بەم یانەیە بكەیت و خۆشت بوێت دەبێت سەرەتا لێی تێبگەیت، كاتێك لێی تێگەیشتی دەبیتە بەشێك لێی.
هەروەها ووتیشی: هەموو ئەوانەی ئەمڕۆ چەپڵەیان لێدا، بەشێکن لەم یانە نایابە، چونکە هەر لە سەرەتاوە لێی تێگەیشتوون، ئەگەر لێی تێنەگەیت باشترە نەیتە ئەم یانە.
بەردەوام بوو ووتی: هەست بە شانازی دەكەم كەتوانیم دۆخەكە بگۆڕم، لە كاتێكدا كە باش نەبوو تا كۆتایی یاریەكانی جامی جیهانی، بارودۆخمان باش نەبوو پاشان وەستانی جامی جیهانی سوودی بۆ هەموومان هەبوو دواتر هەموو ئەو شتانەی چەنێكە هەوڵی بۆ ئەدەین دەركەوتن.
رۆخی بلانكۆس بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی سێیەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ریال مەدریدی دووەمەوەیە.