پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد
یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ریان ماسۆن راهێنەری كاتی تۆتنهام و ئیریك تین هاخ راهێنەری مانچێستەر یونایتد بۆ یارییەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:15 بەكاتی كوردستان تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی خولی ئینگلیزیدا.
تۆتنهام بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیەكە دێت و مان یۆنایتدیش بە كۆكردنەوەی 59 خاڵ لە پلەی چوارەم.
بۆ ئەو یاریە تۆتنهام لە تواناكانی هەریەك لە رۆدریگۆ بێنتانكور، ئیمیرسۆن رۆیال ، بیسوما ، ریان سیسینیۆن و هۆگۆ لۆرێس بێ بەش دەبێت و شەیتا سوورەكانیش لە تواناكانی هەریەك لە لیساندرۆ مارتینێز ، سكۆت ماكتۆمینای ، رافایل ڤاران ، ئەلیخاندرۆ گارناچۆ ، دۆنی ڤان دی بیك ، فیل جۆنز و برۆنۆ فێرناندیز بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام:
گۆڵپارێز: فۆرستەر
هێڵی بەرگری: رۆمێرۆ ، دایەر ، لینگلێت
هێڵی ناوەند: پۆرۆ، سكیپ ، هۆیبێرگ ، دەیڤس
هێڵی هێرشبردن: ریچارلیسۆن ، كەین ، سۆن
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:
گۆڵپارێز: دی خیا
هێڵی بەرگری: وان بیساكا ، لیندیلۆڤ ، شۆو ، دالۆت
هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، سابیتزە ، ئیریكسن
هێڵی هێرشبردن: ئانتۆنی ، مارسیال ، راشفۆرد